لەگەڵ ئەوەی زستان تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، خانمان دەیانەوێت لە زستانان جلە لەوەی جلێکی گەرم بپۆشن، هاوکات شیک و ڕێکپۆش دەربکەون و بە نوێترین ستایلەکانەوە دەربکەون.
بۆ زستانی ئەمساڵ 2022 چەند جۆرێکی قوماش باویەتی، دەتوانیت بیانپۆشیت.
=KTML_Bold=1. خوری=KTML_End=
ئەو جلوبەرگانەی لە خوری درووستدەکرێن بۆ ئەمساڵ بایەخێکی زۆری پێدەدرێت و لەلایەن دیزاینەرە بەناوبانگەکانی جیهانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ دیزاینکردنی پۆشاکەکانیان.
=KTML_Bold=2. قەیفە=KTML_End=
ئەم جۆرە بۆ بلوز، پانتۆڵ، عەزی، چاکەت و قات بەکاردەهێنرێت و هەموو ڕەنگەکانی بایەخی پێدەدرێت.
=KTML_Bold=3. فانیلەیی=KTML_End=
ئەم جۆرە قوماشە چەند ساڵێکە باویەتی، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوەیە و بەشێکی زۆر لە جلوبەرگەکان لەم جۆرە درووستدەکرێن.
=KTML_Bold=4. کاوبۆیی=KTML_End=
ئەم جۆری قوماشە ئاسان دەگونجێت لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی قوماش، لە هەموو جیهان باویەتی. [1]