هێشتنەوەی ڕیش بۆ ئەمساڵ 2022 ترێندە و پیاوان بایەخی پێدەدەن، دەیانەوێت ڕیشیان پڕ دەربکەوێت، لای هەندێکیان بە پێی تێپەڕینی کات ڕیشیان هەڵدەوەرێت بێ ئەوەی بزانن هۆکارەکەی چییە، کە ڕەنگە لە ئەنجامی چەند خویەکی هەڵەوەبێت کە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی ڕیشت پڕ و درێژبێت، باشترە لەم چەند هەڵەیە دووربکەویتەوە:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. دانەهێنانی ڕیش=KTML_End=
ئەگەر ڕیشت دانەهێنیت ئەوا تووشی ئاڵۆزکان دەبێت و تاڵەکانی تووشی شکانەوە دەبن، هەر بۆیە باشترە ڕۆژانە شانەی بکەیت، چونکە سوودی هەیە و سووڕی خوێنیش چالاک دەکات.
=KTML_Bold=2. زووزوو تاشینی ڕیش=KTML_End=
هەندێک کەس پێیان وایە تاشینی ڕیشیان وادەکات زووتر درێژبێتەوە، بەڵام ئەمە هەڵەیە، باشترە تەنیا ئەو کاتە ڕیشت بتاشیت کە هەست دەکەیت پێویستە.
=KTML_Bold=3. گرنگینەدان بە ڕەگی موەکان=KTML_End=
گرنگیدان بە ڕیش لای پیاوان پێویستە وەکوو گرنگیدان بێت بە قژ لای خانمان، گرنگە زەیتی تایبەت بۆ ڕەگی موەکە بەکاربهێنن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە هەڵوەرین و داخستنی خانەکان.
=KTML_Bold=4. بایەخنەدان بە ڤیتامینەکان=KTML_End=
هەندێک لە ڤیتامینەکان ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە، وەکوو ڤیتامین C و ئۆمێگا-3.
=KTML_Bold=5. بەکارهێنانی شامپۆ بۆ ڕیش=KTML_End=
بەکارهێنانی شامپۆی قژ بۆ ڕیش کارێکی هەڵەیە، باشترە شامپۆی تایبەت بە ڕیش بەکاربهێنیت. [1]