گرنگیدان بە قژ ڕێگەی خۆی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا گرفتێکی گەنجانە، کە نازانن چۆن بایەخ بە قژیان بدەن و زۆرکات تووشی گرفتەکانی هەڵوەرین، شکانەوەی تاڵەکانی قژ و وشکیی قژ دەبن، زۆرکاتیش هۆکار ئەوەیە کە بە ڕێگەیەک هەڵە قژیان دەشۆن.
لەگەڵ وەرزی زستاندا هەمووان دەیانەوێت بە ئاوی گەم خۆیان بشۆن، بەڵام ئایا شتنی قژ بە ئاوی گەرم سوودی هەیە یان زیان؟
شتنی قژ بە ئاوی گەرم، چەوری سرووشتی سەر لادەبات، پێستی سەر تووشی خرو دەکات و کرێش درووستدەبێت، هەروەها تاڵەکانی قژ تەنکتر دەبن و قژ بژ دەبێتەوە.
باشترین بژاردە بۆ خاوێنبوونەوەی قژ ئاوی ساردە، چونکە پارێزگاری لە جوانی قژ دەکات، هەروەها نەرمی دەکات و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ، پارێزگاری لە شێدارمانەوەی دەکات.
ئەو کەسانەی ناشتوانن بە ئاوی سارد قژیان بشۆن، دەتوانن ئاوی شلەتێن بەکاربهێنن، باشترە بژاردەکەت ئاوی گەرم نەبێت. [1]