هەڵوەرینی برژانگەکان هۆکاری زۆری هەیە، وەکوو سووتان، بەکارهێنانی دەرمانی کیمایی، هەندێک نەخۆشی یان خوی ناتەندرووست، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەیە یارمەتیدەرە لەوەی بە زویی برژانگەکانت درێژ ببنەوە.
1. زەیتی زەیتون
ڕۆڵێکی کاریگەریی هەیە لە یارمەتیدانی درێژبوونەوەی برژانگ، ڕۆژانە بیدە لە برژانگەکانت و مەساجی ڕەگەکەی بکە، بەڵام ڕێگە مەدە بچێتە ناو چاوتەوە.
2. خواردنی تەندرووست
گرنگی بە سیستمی خۆراکیت بدە، دڵنیا بە لەوە ڕێژەیەکی زۆر لە کانزا و ڤیتامینی تێدابێت، بەتایبەتی ڤیتامین C ، D ، B، زینک، ئاسن و پرۆتین.
3. بایۆتین
ئەو بەرهەمانەی بایۆتینیان تێدایە، ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە بۆ پاراستنی قژ و پێست، ئەمەش لە برۆکلی، قەڕنابیت، کەلەرم، پیاز و چەرەساتدا هەیە.
4. چارەسەر لە ڕێگەی حەب
دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت و بە پێی ڕێنماییەکانی پزیشک ئەو حەبانە بخۆیت کە ڕۆڵیان دەبێت لە درێژبوونەوەی برژانگەکانت.
[1]