ناونیشانی پەڕتووک: ڕامان لە مێژووی کورد
ناوی نووسەر: #ماکۆ ساوین#
شوێنی چاپ: لەندەن
چاپخانە: لەسەر ئەرکی نووسەر
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە پەرتووکی (ڕامان لە مێژووی کورد) باس لە شانشینی فریجیا کراوە کە پەیوەندی بە شانشینێکی کوردییەوە هەیە و پایەتەختەکەی گۆردیۆن یان گۆردوم بووە. ئەو شانشینە کەوتۆتە ناو سنووری پانتای 'کەپەدۆسیا'ی باکووری کوردستان. لەو ناوچەیەدا تا ئێستا زیاتر لە دوو سەد شاری ژێر زەوی دۆزراوەتەوە یەکێک لەوانەی کە زۆر مێژوونووسان و ئاسەوارناسانی سەرسام کردووە 'دێرین-کویو'ە. تا ئێستا هیچ زانیاریەک نییە لە چ سەردەمانێک درووست کراوە. مێژوونووس 'گراهام هانکۆک' پێیوایە ئەو شارە لەلایەن 'یەما=یما' درووست کراوە. بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی نییە..
[1]