مەسرور بارزانی، ڕازی بووە دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانی لە سنووری سلێمانی زیاتر بکات
ئەو لیژنە وەزارییەی هەفتەی ڕابردوو، سەردانی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتیان کرد، جارێکی تر سەردانی دەکەن و پەیامێکی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی پێدەگەیەنن.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە
26-04-202326-04-2023ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە جارێکی تر لیژنە وەزارییەکەی حکومەت سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن و کۆبوونەوەیەکی تری لەگەڵ بکەن، تا ڕازی بکەن بە گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی داواکارییەکانی قوباد تاڵەبانی کراوە، مەسرور بارزانی ڕازی بووە بەوەی جارێکی تر لیژنەکە سەردانی بکەن و ئامادەیشی نیشانداوە، زۆرینەی داواکارییەکانی جێبەجێبکات، بەو مەرجەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی جددی بن لە بابەتی گەڕانەوە.
مەسرور بارزانی ڕازی بووە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی قوباد تاڵەبانی، دەسەڵاتەکانی لە سنووری
سلێمانیسلێمانی وەک جێگری سەرۆکی حکومەت زیاد بکات و لیژنە وەزارییەکەش ئەوە وەک پەیامێک دەگەیەننە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی.
[1]