حکوومەتى ئێراقى پابەندبوونى خۆى نیشانداوە بە دابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانیش دەستپێنەکاتەوە.
دواى تێپەڕبوونى یەک مانگ بەسەر ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و ڕێککەوتنى نێوان
بەغدابەغدا و هەرێم لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم، بەڵام تاوەکوو ئێستا
29-04-202329-04-2023 هەناردەى نەوتى هەرێم دەستیپێنەکردۆتەوە و بەغداش ئامادەیى خۆى نیشانداوە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە ئەستۆ بگرێت.
حکوومەتى ئێراق بەڵێنى بە هەرێمى کوردستاندا وە پابەندە بە ڕێککەوتنى نێوانیان و تاوەکوو هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە و بودجەى 2023ى حکوومەتى ئێراقى پەسەند دەکرێت مانگانە پابەند دەبێت بە پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
بەغدا دەیەوێ پرسى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە نهێنى بێت و نەبێتە بابەتى ڕاگەیاندنەکان.
[1]