مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حەربی خالد سەرۆکی هەڵبژێردراوی لیژنەی ئۆڵمپی
کەرکووککەرکووک دەکات دەقەکەی:
بەرێز حەربی خالد سەرۆکی هەڵبژێردراوی لیژنەی ئۆڵمپی کەرکووک بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆکی نوێی لیژنەی ئۆلمپی کەرکووک لە پێکهاتەی کورد و لە ناویشیاندا وەک کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ستافە نوێکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین وهیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین بۆ گەشەپێدانی چالاکیە وەرزشیەکان لە پارێزگای کەرکووکدا و لەو ڕێگەیەوە بە گیانی وەرزشییەوە کار بکەن بۆ قوڵکردنەوەی هەستی پێکەوە ژیان لە نێو گشت پێکهاتە و نەتەوەکانی پارێزگای کەرکووک.
[1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!