نووسینی: کرێکار ڕووستایى
=KTML_Bold=گەندەڵی و کەمتەرخەمی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری لە هەرێمی کوردستاندا=KTML_End=
لە هەرێمی کوردستان چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەیەک هەن، لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری کار دەکەن، وەک چارەسەر بە دەرمانی گیایی، کەڵەشاخ، دەرزی ئاژنین، زالوی پزیشکی، مەساج و چەندین چارەسەری تر....
کە بوون بە مشەخۆر بەسەر ئەندامەکانی خۆیان و هیچ سوود و کاریگەرییەکی باش و چاکیان نەبووە بۆ کۆمەڵگەش.
گەندەڵی ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە خۆیان پەیڕەوی خۆیان داناوە، بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەت ڕێگەیان پێ بدرێت کاربکەن لەکاتێکدا وەکوو پێویست کار بە پەیڕەوی ناوخۆی خۆیان ناکەن. ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە لەبنەڕەتدا بۆ ئەوە درووست بوون کە هەڵسن بە ڕێکخستنەوەی پیشەوەرانی بواری چارەسەر بە گژوگیای پزیشکی، کەڵەشاخ، زالوی پزیشکی، دەرزی ئاژنین، مەساج و ... هتد
بەڵام گەندەڵییەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بەڕێوبەر و دەستەی کارگێڕی، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان بەتەنیا خۆیان سوودمەندی یەکەمن و ئەندامەکانیان دەبنە سووتەمەنی و قوربانی بۆ سەرووی خۆیان.
=KTML_Bold=هیچ کاریگەریی و گرنگییەکیان نییە!=KTML_End=
نەبۆ ئەندامانی خۆیان، نەبۆ کۆمەڵگەش، جگە لە کات بەسەربردن و کات کوشتن، خۆ بردنە پێشەوە لەلایەنی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوە درووست بوون کار بکەن لەبەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی ئەندامان، بەکردنەوەی خوول و ڕاهێنان، سیمینار، ۆرکشۆپ، نووسین و بڵاوکردنەوە زانستی پزیشکی و تەندرووستی و توێژینەوە، لە بواری چارەسەر بە گژوگیای پزیشکی، کەڵەشاخ و جۆرەکانی، زالوی پزیشکی، دەرزی ئاژنین، ئەوەش بە مەرج و فلتەر دەبێ تێپەربێ، نەک گشتی بێت.
بەڕێوەبەرانی کۆمەڵە و ڕێخکراوەکانی بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری، کەمتەرخەمی و گەندەڵیان زۆرە، لە بواری ئیداری و بەڕێوەبردندا، بەرژەوەندیی تاکەکەسی خۆیان لەپێشترە لە ئەندامەکانیان، کاری بازرگانی و پارە کۆکردنەوە دەکەن لەژێر ناوی چارەسەری سرووشتی پزیشکی تەواوکاریدا.
پڕۆژەی گەورە درووست دەکەن، بۆ بەرهەم هێنانی چەندین جۆر زەیتی سرووشتی و ئاوتکی گیایی، کرێم، سابوون و شامپۆ، بەنرخێکی زۆر دەیفرۆشن، بە ئەندام و بە هاووڵاتی، واتا بۆ ئەوە درووست بوون، بەرهەم و درووستکراوەکانی خۆیان بفرۆشنەوە بە ئەندامەکانیان، ئەندامەکانیشیان لە دووکان و شوێنەکانیان بەپارەیەکی زۆر دەیدەن بە خەڵکی بەکاربەر، لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و بڵاوکراوەکانیان ڕیکلام و پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن.
بۆیە کاتی هاتووە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئاوڕێک لەو بوارە بداتەوە، بەرێوبەر و دەستەی کارگێڕی ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە ئاگادار بکاتەوە و سزایان بدات، چونکە زۆربەیان مشەخۆرن و کاری بازرگانی دەکەن بەوناوە، لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆیشیان سەر ڕاست و ڕاستگۆنین.
بەرێوبەر و دەستەی کارگێڕانی کۆمەڵە و ڕێکخراوکانی پزیشکی تەواوکاری، لە بواری چارەسەر بە دەرمانی گیایی، کەڵەشاخ، زالوی پزیشکی، دەرزی ئاژنین و مەساج!
هەمووتان بوون بە خاوەنی پڕۆژەی تایبەتیی خۆتان، کاتی هاتووە ئەندام و لایەنگرانتان بێنە دەنگ و داوای مافی خۆیان بکەن لێتان، چونکە بەسەر ئەوانەوە بازرگانی دەکەن و گیرفانتان پڕبوو، بەکۆکردنەوەی پارە لەژێر ناوی ڕێکخستنەوەی پیشەوەرانی بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری.
نووسینی کرێکار قادر ڕووستایی
پێنجشەممە
#27-04-2023#
[1]