کۆمەڵە گەنجێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کوورتەفیلمێک بەرهەم دێنن
نووسین و ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕووستایی
کۆمەڵە گەنجێک، لەسەر گیرفان و ئەرکی خۆیان کوورتەفیلمێک بەرهەم دێنن، بە ناونیشانی (خەونەکانی کوڕە هەژارێک) ، نووسینی سیناریۆ و دەرهێنانی، کرێکار ڕووستاییە.
ئەو کۆمەڵە گەنجە، بەخۆبەخشی و بێ پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی هیچ ڕێکخراو و کەسێک، لەسەر خەرجی و توانای خۆیان، فیلمەکە بەرهەم دەهێنن، تەواوی کوورتەفیلمەکە لەناو شاری سۆران وێنە گیراوە.
کرێکار ڕووستایی سیناریۆ نووس و دەرهێنەری فیلمەکە وتی: کوورتەفیلمی خەونەکانی کوڕە هەژارێک، بەبێ ئامێری سینەمایی و بێ پاڵپشتی و یارمەتیی هیچ کەس و دەزگایەک، توانیمان کوورتەفیلمەکە بەرهەم بهێنین، ئەگەر یارمەتیی و پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی هاوکاری بکرێین بەتایبەت ماددی و ئامێری سینەمایی بۆ بەرهەم هێنانی فیلم، کار و بەرهەمی جوانتر پێشکەش دەکەین.
کرێکار ڕووستایی لە درێژەی وتەکانیدا دەڵیت: لەئێستادا سەرقاڵی درووستکردنی ڕێکخراوێکی هونەری سینەمایین، وە ماوەیەکی تر خەریکی کارێکی نوێ دەبین، ئەویش کوورتەفیلمێکی ترە بە ناونیشانی (جزدانێکی بەتاڵ) .. [1]
کریکار ڕۆستایی/ سیناریو و دەرهێنان
شوان ئەمین/ ئەکتەر
ڕێبەر مەغدید/ گرافیک و دیزاین
شێرزاد محەمەد/ بەشداربوو
سەرکەوت عەبدولڕەحمان/ ئەکتەر
نەسرەدین ئۆمەراوەیی/ مۆنتاژ و کامێرا