دەڵێی گیسکی دێمییە
دێم هەموو ئەو زەوییانە دەگرێتەوە کە بەراو نین وپشت بەئاوی باران دەبەستن، بە و شتانەش کە لە شوێنی دێمەکاردا پەیدا دەبن دەوترێت: دێمییە، گیسک: ئەو کاریلەی تەمەنی شەش مانگی تەواوی تێپەڕاندبێت، پێی دەوترێت (گیسک) چ گیسکە مێ و چ گیسکە نێر، گیسکی دێمەکاری زۆر دەگەڕێت بەدوای لەوەڕ و ئاو بۆیە بەکەسێکی گەڕۆک دەوترێت دەڵێی گیسکی دێمییە. [1]