لەگەڵ دایک گەورە بووه
هاوشێوەی ئەوەش وتراوە ( #کوڕی بن چارۆگەیە# ) لە کۆمەڵگەی کوردەوارییدا داب و نەریت وابووە کوڕ لە ناو پیاوان گەورە ببێت دەبێتە پیاو و کاری پیاوانەی لێ دەوشێتەوە و فێرە کاری مەردایەتی و غیرەت و جوامێری دەبێت، بە پێچەوانەشەوە ئەو کوڕانەی لە بن چارۆگە و لەگەڵ دایک گەورە دەبن، فێری ناو کۆڕ و مەجلیسان نەبوون، دەست وپێ سپی و ژنانی و بێ جورم و زاخ و غیرەت دێنە بەرچاو و ناتوانن بە پیاوانە بێنە دەست و کاری چاکە ئەنجام بدەن بەتەوسەوە لە کوردەواری به و جۆرە کەسانە دەوترێت: لەگەڵ دایک گەورە بوونە. [1]