$کوشتن لە دوورەوە$
#محەمەد خۆشناو#
#30-05-2021#
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنیکی سەردەم و تەکنۆلۆژیادا، کوشتنیش گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، کوشتن لە دوورەوە ئاسان بووە و شێوازی پێشکەوتووی بەخۆوە بینیوە، ئەمڕۆ دوو جۆرە کوشتن، کوشتنی بایالۆژی و تیرۆری مەعنەوی لەئارادایە، ئەگەر لە کۆندا مرۆڤ بە بەرد یان چەقۆ، شمشێر، تیر، تفەنگ و بارووتی بۆ کوشتنی کەسێک بەکارهێنابا، بەڵام کارەکە لە زەمەنی جەنگیی بایەلۆژی و ژینگەدا بەرەوپێشچووە بۆ چەکی کیمیایی و ڤایرۆسات.
ئەگەر لە کۆندا پڕوپاگەندە شێوەی سەرەتایی و دواکەوتووانەی بەخۆوە بینیبا، ئەوا ئەمڕۆ هەنگاوبەهەنگاو ئامرازەکانی پڕوپاگەندەکردن پازدانی بەخۆوە بینیوە و، لەو سەردەمەی ئەمڕۆدا بووەتە کارگە و پیشەسازی و تیرۆری مەعنەوەی ئەنجام دەدات و گەل و وڵاتان دەڕوخێنێت.
دەشێت بکوژی ئەمڕۆ بریتیی بێت لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان «درۆن»، لەوانەیە بکوژەکە لە بانێژی خانووەکەتدا کەسێک ئاڕاستە بکات کە هەزاران کیلۆمەتر لە تۆوە دوورە، وەک ئەوە وایە کە یاری بە مۆبایلەکەی بکات، کوشتن لە ڕێگەی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و مۆبایل، لە سۆشیالمیدیا و بە بەکارهێنانی« تویتەر» وەک گۆڕەپانێکی پاکتاوی سیاسی ئەنجام دەدرێت، پرۆپاگەندەی ژەهراوی زۆر فەتاکترە لە هەموو ئامرازەکانی کوشتن، بە یەک توتیت ئابڕووی نەیارەکەت ببە و بیکوژە تاوەکوو بەسەریدا زال ببیت و، مێژووەکەی سەرببڕە، ئەمە زۆر ناخۆشتر و بەئازارترە لە کوشتن بە گوللە، جەنگی ئێستا جەنگی نەوەی چوارەمە کە هەندێک ئامراز بەکاردەهێنێت وەکوو قومبەلە هێشوییە کە گەلێک بەتەواوەتی دەژینێت و لەناوی دەبات، بە ئامانجی تیرۆرکردنی مێشکی گەنجانە و نەوەکانی ئاییندە و کۆنترۆڵکرنیان، کە بەزەڕبەیەکی کەم دەتوانیت کۆنترۆڵ بکەیە سەر عەقڵ، ئێستا ئینتەرنێت زۆر بەهێزترە لە مووشەکی بالیستی.
پڕوپاگەندە لە فەرهەنگی کۆنی خۆمان وشەی« بوختان» مان پێدەگوت، ئێستا بوختانکردن کارگەی ئەلیکترۆنی و میلیشیای هەیە، بۆ نموونە پڕوپاگەندەیەک فڕێبدە بازاڕ و بڵێ فڵانە چێشتخانە شاگردەکانی کۆرۆنایان هەیە، بۆ کارگەی شیر و ماست هەمان پڕوپاگەندە بکە، ئەوە بە یەک تویت بازرگانییەکی گەورە دەکوژیت و لەناویدەبەیت، بەو پڕوپاگەندەیە کارگەیەک دەڕوخێنیت.
پڕوپاگەندە ئامرازێکی میکاڤیلیانەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی خراپ، کە تێیدا دەتوانیت زەرەرێکی گەورە لە میللەتێک یا وڵاتێک بدەیت و، نەوەیەک لە ڕق و کینە بە درووستکردنی کەشێکی گوماناوی درووستبکەیت، بۆ ئەم مەبەستە باندی مەشقپێکراو بە چەکی تێکدەرانەی پڕوپاگەندە لە بەردەمماندایە، کە گەنجان بەرەو نائومێدی و بێهوودەی و ورەبەردان دەبات یا چەکداریان دەکات، بە بیروبۆچوونی تیرۆریستی کە ترسناکییەکەی لە مادەی تەقینەوە زیاترە، کە لە کۆتایدا دەبنە پڕۆژەیەکی گەورەی کوشتن و تەدمیرکردنی وڵاتەکەیان.
بەداخەوە لەلای ئێمە، پڕوپاگەندە نزیکترە لە ڕاستی، وەکوو ئەو سێوە جوانە وایە کە پەلکی دەرەوی دەبریسکێتەوە و لەناوەوەش هۆڕمۆنی تێکراوە و، دڵەکەی بەو ڤایرۆسە دەبێتە ژەهرێکی کوشندە، کە مێشک دووچاری گومان و تێکچوون و سەرلێشێوان دەکات و توانای بەرگریکردن تێکوپێک دەدات و، وا لە مرۆڤەکە دەکات لاواز بێت و نەتوانێت بەرانبەر ئاڵەنگارییەکانی ژیان خۆی ڕابگرێت.
ئێستا درۆن سنوورەکان دەبەزێنێت، دەیان کردەوەی پێدەکەیت، ئێستا توویتی مەبەستدار زۆر کوشندە ترە لە هەموو ئامرازەکانی کوشتن. [1]