کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,171
وێنە
  123,641
پەرتووک PDF
  22,057
فایلی پەیوەندیدار
  125,231
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کاک نێچیرڤان و کاک مەسروور
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کاک نێچیرڤان و کاک مەسروور
کاک نێچیرڤان و کاک مەسروور
$کاک نێچیرڤان و کاک مەسروور$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#07-08-2019#
دەڵێن کاتی خۆی کە بارزانی نەمر لە ئەمریکا بوو دۆخی تەندرووستی باش نەبوو، ئەو کات لەنێو پارتییەکان و خەڵکی دیکە کە لە ئێران بوون، وتیان دوای نەمانی مەلا مستەفا بارزانی، پارتی و کورد لەنێودەچن و کوڕەکانی بەتایبەت کاک ئیدریس و کاک مەسعود لەگەڵ یەکدی تەبانین و هەردووکیان شەڕیانە لەسەر ئەوەی کێ شوێنگرەوەی بارزانی نەمر دەبێت؟
بەڵام دوای کۆچی بارزانی نەمر، کە کاک مەسعود گەڕایەوە و کۆنگرەی حیزب کرا، ئەو بنەماڵەیە ئەوەندە تەبابوون، کاک ئیدریس یەکسەر وتی، کاک مەسعود دەبێتە کەسی یەکەمی حیزب و هەرواش بوو. ئەوەی چاوەڕێی لەنێوچوونی پارتی بوون، خەونەکانیان بەتاڵ بوون.
ئێستاش ئەو قسەیە هەر دەکرێت، دەڵێن دوای جەنابی سەرۆک بارزانی کوڕەکانی کاک مەسعود و کاک ئیدریس کودەتا لەسەر یەکدی دەکەن!
هەندێ ڕاستیم بە چاوی خۆم بینیوە، لێرە باسی دەکەم و دەینووسم.
فەرماندەیەکی سەربازیی پارتی شەوێک لە بەرەکانی شەڕی دژ بە #داعش# لە دەورووبەری #شنگال# بەمنی وت لە کۆنگرەی 13ی پارتی کە لە کۆتای ساڵی 2010 لە #هەولێر# کرا، پێش بەستنی کۆنگرە زۆرترین قسە لەسەر بوونی ناکۆکی نێوان کاک نێچیرڤان و کاک مەسروور هەبوو، منیش ڕۆژێک چوومە لای جەنابی سەرۆک و پێموت قوربان ئەم قسانە هەیە و بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە. ئەو سەرکردەیە وتی جەنابی سەرۆک بەمنی وت با پێتبڵێم، کاک نێچیرڤان ئێستا دێت لەبەردەرگای من پاسەوانی من دەبێت، کاک مەسرووریش پاسەوانی کاک نێچیرڤان دەبێت.
ئەم قسەیە لە کۆتای کۆنگرە، جەنابی سەرۆک بارزانی خۆی کردی و وتی منداڵەکانی کاک ئیدریس وا پەروەردەنەکراون گوللە بۆ کوڕی من بێت، کوڕی ئیدریس خۆی نەداتە بەرێ، یان بۆ کوڕی ئیدریس بێت و کوڕی من خۆی نەداتە بەری.
ساڵێک لەمەوبەر، برادەرێکی من سەردانی کاک مەسرووری کردبوو، باسی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو و کاک نێچیرڤان کرابوو، کاک مەسروور گوتبووی لەم دنیایە تەنیا من بە کەڵکی کاک نێچیرڤان دێم و تەنیا کاک نێچیرڤان بە کەڵکی من دێت.
ڕۆژی 31-7-2019 یەکەمجارە بەشداری مەراسیمی یادی ئەنفالی بارزانییەکان دەکەم لە بارزان. کە گەیشتمە ئەوێ، تیمی پاسەوانەکانی کاک نێچیرڤان و کاک مەسروور پێکەوەن و شوێنی مەراسیمەکە دەپارێزن، تیمی پڕۆتۆکوڵی هەردووکیان پێکەوە بەخێرهێنانی میوانەکان دەکەن و شوێنیان بۆ دابیندەکەن.
تەنانەت دوو برادەرم بینی، یەکێک لە ئۆفیسی کاک نێچیرڤان و ئەوی دیکە لە ئۆفیسی کاک مەسروور بوو، کە یەکدییان بینی سەرشانی یەکدییان ماچکرد.
ژن و منداڵ و نەوەکانی ئەنفالکراوەکانی بارزانییەکان لەوێ بوون، ئەوان بۆیە ئەنفالکران، چونکە کوردبوون، لەنێو کوردیش بارزانی بوون، بەڕاستی چونکە دڵسۆزی بارزانی نەمر بوون.
ئێستا دوای کوڕەکانی بارزانی نەمر، نەوەکانی جڵەوی دەسەڵاتی کوردستانیان لەدەستە، خەڵک لەبەرئەوان لەوێ بوون، ئەوانیش لەبەر خەڵکی خۆیان کە پشت و پەنای ئەوانن لەوێ بوون.
ئەوەی لەنێو پارتیدا کاربکەت، ئەو بیروباوەڕەی بۆ درووستدەبێت، کە دەسەڵات لەدەستی بنەماڵەی بارزانیدا بێت، ئەوا کوردستان لەدەستێکی ئەمیندایە.
لە 2013 دیپلۆماتکارێکی گەورەی ئەمریکا سەردانی منیکرد و دوای دوو کاژێر لە گفتوگۆکردن لە کۆتای بەمنی وت گەورەترین کێشەی ئێمە لە ئێراق، #مەسعود بارزانی#یە، چونکە زۆرجار بە ئێمە دەڵێ (نە) و خەڵکیش گوێی لێدەگرن.
بۆیە لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە 36ەمین ساڵڤەگەڕی یادی ئەنفالی بارزانییەکان، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، یەکەمجارە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆمبی ناپاڵم لە دەڤەری بارزان بەکارهات عەرەب، تورک، فارس و ئینگلیزەکان هەموویان هەوڵی لەناوبردنی بارزانییەکان داوە، بەڵام خودا حەقە و بەشێوەیەکی بەهێز هێشتوویانەوە''.
کاک نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا ئەوەشی باسکرد خودانی بارزان (شێخ ئەحمەدی بارزان) دوای 9 ساڵ لە زیندان ئامادەنەبوو نامەیەک بو مەلیک بنووسێ و داوای لێبووردنی لێبکات.
ئەمە بەکردەوە و لەسەردەمی خۆشمان لە بارزانییەکان بینییوە، دوای ساڵێک لە ڕووداوەکانی 16ی ئوکتۆبەر، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی بەغدای کرد، خەڵک وایزانی بارزانی دەچێتە بەغدا و دەڵێت توو خوا ببوورن و هەڵەمکرد! کە گەڕایەوە نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوە کە دوو خول سەرۆکوەزیرانی ئێراق بوو، وتی بارزانی بەرانبەر بە جیابوونەوە لە ئێراق هیچ نەگۆڕاوە و هەر لەسەر بیرکردنەوەی خۆیەتی.
دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قسە و باسی زۆر کرا، کە کاک مەسروور دەیەوێت کۆتایی بە سەردەمی نێچیرڤان بارزانی بهێنێت. وتیان وتارەکەی بەشێوەیەک بوو، کاک نێچیرڤانی ناڕەحەت کردووە! تەنیا بو زانیاری بەڕێزتان، ئەو وتارە پێش ئەوەی کاک مەسروور بیخوێنێتەوە بۆ کاک نێچیرڤانی ناردبوو. بەبێ یەکدی هیچ بڕیار نادەن و هەردووکیشیان بەبێ جەنابی سەرۆک بارزانی هیچ هەنگاوێک نانێن. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 07-08-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-08-2019 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.984 چرکە!