$#نێچیرڤان بارزانی# پیاوی ڕزگارکەر$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#23-01-2020#
لەو ماوەیەی بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ترافیکی دیپلۆماسی گەورە درووستبووە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە #هەولێر# لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام ئامادەنەبوو لەگەڵ هیچ کەسێکی ئێراقی (سیاسی و سەربازی) کۆببێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هاتە هەولێر و کاتێک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە، نەخشەڕێگەی کێشەی کورد لە ڕۆژاوا داڕێژرا. وەزیری دەرەوەی تورکیا و زۆر دیپلۆماتکاری دیکە هاتن.
هەندێ ڕووداوی گەرم لە ناوچەکە ڕوویاندا (سووریا، تورکیا، ئێراق و ئێران) بەتایبەت دوای خۆپیشاندانەکانی نێوەڕاست و باشووری ئێراق و کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە. واشنتن و تاران چاویان لە هەڵویستی هەرێمی کوردستان بوو، خۆی بەلایەکدا ساخبکاتەوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی کارێکی دیپلۆماسی زۆر عاقڵانەی کرد کە نە زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەبێ و نە ببێتە هۆی تەرەفداری لەو هاوکێشەیەدا. ئەمە ئاسان نەبوو کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردی.
زەمینە زۆرە کە نا سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستان ڕووبدات، ئۆپۆزیسیۆن هەیە کە (21 کورسییان لە پەڕڵەمانی کوردستان هەیە) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە دووەم هێزی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی هەمیشە بو نێو پڕۆسەی سیاسی کوردستان یەکلاکەرەوە نین و بۆنی ئۆپۆزیسیۆنی لێدێت. بەڵام ئەوە کاک نێچیرڤانە، درووست لە دووەمین ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەردا، هەموو هێزەکانی نێو دەسەڵات و بەوانەی ئۆپۆزیسیۆنیش لەسەر یەک مێز کۆکردنەوە کە چۆن پێکەوە کار بۆ پاراستنی کوردستان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، بووە چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان. بۆیە تێڕوانینی گەورە بو حوکمڕانی، کە ئەمە بینینێ، کەسی سیاسەتمەدارە.
لە #10-06-2019# لە بۆنەیەکی زۆر گەورەدا کە زۆر کەسایەتی تێیدا ئامادەبوون، ڕوویکردە ئەندامانی پەڕڵەمانی کوردستان و سوێندی یاسایی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوارد. سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە خۆیشی بەردەوام لەنێو پارتی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کردووە، بەڵام کاتێک بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکێتی دەنگی پێنەدا و پشتیتێکرد!
$سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ ئەرکی سەرەکی هەن:$
$یەکەم:$ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە
$دووەم:$ بەرپرسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە
$سێیەم:$ بەرپرسی پاراستنی یەکێتی کوردستان و یەکوتاری کوردە
سەرۆکوەزیرانی دوای شەڕی ناوخۆ بوو لە هەرێمی کوردستان، سایکۆلۆژی دوای شەڕ لە وڵاتێک کە دەوڵەت نەبێ ئاسان نەبوو، بەڵام ئەوە کاک نێچیرڤان بوو کاریکرد بۆ یەکگرتنەوە.
ئۆپۆزیسیۆن لەسەردەمی ئەودا لە هەرێمی کوردستان درووستنەبوو، بەڕێز #بەرهەم ساڵح#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، لەو دوو ساڵەدا دۆخی ناوخۆ زۆر ئاڵۆزبوو. دواتر دیسانەوە کاک نێچیرڤان، وەک ڕزگارکەرێک هێنرایەوە، ئەویش بە پێداگیری خودی یەکێتی، وەک ڕزگارکەرێک.
هەر لەسەردەمی ئەودا شەڕی #داعش# ڕوویدا. لەسەر دەمی ئەودا بوو 16ی ئۆکتۆبەر ڕوویدا و کوردستانی لە لێواری لەنێوچۆن ڕزگارکرد. دەستی بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# گرت و پێکەوە لەنێو کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس لای سەرۆک ماکرۆن دەرکەوتن بو ئەوەی بڵێ هەرێمی کوردستان یەکگرتووە.
جارێک کاک نێچیرڤان بارزانی وتی لە کۆشکی ئێلیزێ، سەرۆک ماکرۆن بە ئێمەی گوت، پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکەم، بەڵام شەرمەزارم نەکەن. بەڵێنم پێدا و دوای ئەوەی بوومە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دیسانەوە کە سەردانی سەرۆک ماکرۆنم کرد هەر لەنێو کۆشکی ئیلیزێ پێمگوت، هاتووم پێتبڵێم ئێوەم شەرمەزارنەکرد و هەموومان سەرکەوتین.
کاتی خۆی لەنێوخۆی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی ئێراق گاڵتەیان بە هەرێمی کوردستان کرد کە کورد ناتوانن نەوت بەرهەمبێنن، چجای ئەوەی لە بازاڕەکانی دنیا بیفرۆشن. بەڵام ئەوە پێداگیری نێچیرڤان بارزانی بوو بە ڕاکێشانی هێڵی نیشتمانی بو گواستنەوەی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا و بازاڕەکانی دنیا، کوردستانی خستە نەخشەی وزەی جیهان. دوای 16ی ئۆکتۆبەر کورد جگە لە پرسی نەوت و بۆری نەوتی کوردستان کارتێکی دیکەی لەدەست نەمابوو، بەغدا حیساب بۆ هەرێمی کوردستان بکات. ئەم بۆرییە بوو، دوو جەمسەری لە عێرقدا هێشتەوە، (جەمسەری هەولێر، جەمسەری بەغدا) .
بۆ بودجەی 2020یش هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، هەر پشتی بە بۆری نەوتی کوردستان بەست. ئیدی وەک شادەماری سەرەکی ئابووری و سیاسەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەغدا و ڕاگرتنی بەڵانسی هێز لەنێوان هەولێر و بەغدا، هەولێر و پایتەختی دیکە ڕۆڵ دەگێڕێت.
لە #22-01-2020#یش لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس کۆبوونەوەیەکی بێ وێنە و مێژوویی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و وەک دۆناڵد ترەمپ خۆی وتی سەرۆکی کوردستان ئەنجامدرا. ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بە ئاسانی درووست نابن. بۆیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کاتێک لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆبووەوە، دۆزی کوردستان قەلەمبازێکی گەورەی نا و لە ئاییندەیەکی دیکە دیدارە گەورەکە لە کۆشکی سپیش دەبینرێت.
نێچیرڤان بارزانی قوتابی قوتابخانەی بەڕێز #مەسعود بارزانی#یە، کە لەکاتی دەستبەکاربوونیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی وتی بەهەموو توانایەک پشتگیری دەکەم.
قسەیەکی کاک نێچیرڤان هەیە دەڵێ هیچ لایەنێک ناتوانێ هەموو کارەکان بەتەنیا بکات، بەڵام بە یەک تیم دەتوانین کاری زۆر گەورە بو هەرێمی کوردستان بکەین. [1]