=KTML_Bold=پارتى، دەیەوێ بە یاسای کۆنی هەڵبژاردن و لە ڕێگەى کۆمیسیۆنى بەغدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
ئەگەرى هەیە دادگاى فیدڕاڵى حکوومەتى هەرێم بە نا شەرعى لە قەڵەم بدات=KTML_End=
#پارتى دیموکراتى کوردستان#، چاوەڕێى دەکات لە ڕێگەى دادگاى فیدڕاڵییەوە پاڵپشتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بەدەستبهێنێت و ترسیشى هەیە دادگاى فیدڕاڵى ئێراق حکوومەتى ئێستاى هەرێم بە ناشەرعى و نا دەستوورى لە قەڵەم بدات.
پارتى دیموکراتى کوردستان چاوەڕێى بڕیارى داهاتووى دادگا فیدڕاڵى ئێراق دەکات و چاویان لەوەیە بڕیارەکەى دادگاى بەشێوەیەک بێت کە بتوانن بە یاساى کۆنى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان و کۆمیسیۆنى #بەغدا# هەڵبژاردن ئەنجامبدەن و بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتیى و لایەنەکان بەمەبەستى ڕێککەوتن لەسەر یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەرێم.
لە حاڵەتى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، پارتى دەیەوێ هەڵبژاردنى پێشوەختە لە ڕێگەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق بە هەمان یاساى پێشوو ئەنجامبدرێت.
لەگەڵ گەشبینى ئەو حزبە بە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى لە هەمانکاتدا ترسیان لەوە هەیە بەپێى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵی حکوومەتى هەرێم بە نا شەرعى و نا دەستوورى لە قەڵەم بدرێت، بەهۆى درێژکردنەوەى تەمەنى پەڕڵەمان، بەمەش هەر ڕێککەوتنێک لەدواى ئەو ماوەیە کرابێت لەگەڵ بەغدا بە باتڵ لە قەڵەم بدرێت. [1]