=KTML_Bold=بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات
ئەمریکا، دواین هۆشدارى لە بارەى دۆخەکە دەگەیەنێتە پارتى و یەکێتى=KTML_End=
وابڕیارە لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوودا، حکوومەتى ئەمەریکا لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە دواین هۆشدارى خۆیان لە بارەى دۆخى هەرێمى کوردستان بدەنە پارتى و یەکێتیى.
وابڕیارە لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوودا، شاندێکى باڵاى ئەمەریکا لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن.
تاکە ئامانجى شاندەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا نزیکردنەوەى پارتى و یەکێتیى و پێدانى دواین هۆشدارى ئەو وڵاتەیە لە بارەى دۆخى ناوخۆى هەرێمى کوردستان.
حکوومەتى ئەمەریکا بە تەواوى لەو دۆخەى ئێستاى هەرێمى کوردستان نیگەرانە و پەیامى ئەوجارەیان لەبارەى دۆخەکە جدیە و داواى هەرچى زووتر چارەسەرکردنى کێشەکان و کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتیى دەکەن. [1]