لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا #بافڵ تاڵەبانی# پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیکرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێکی دانەبڕاوی ئەم هێزە کاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەکانیان لە یاد ناکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:=KTML_End=
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە هەموو کرێکاران و بونیادنەرانی کوردستان پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.
کرێکاران و ڕەنجدەران پایەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەکانی گەلەکەمانن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیکرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێکی دانەبڕاوی ئەم هێزە کاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەکانیان لە یاد ناکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار. ئەمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەفادارییەکی بچووکە بەرامبەر گەورەیی و کاریگەریی ئەو هێزە خۆڕاگرە.
دووبارە ئەم ڕۆژەتان پیرۆزبێت و کوردستان قەرزاری دەستە ماندووەکانی ئێوەیه. [1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=