#جوان ئیحسان# فوزی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەندی بواری دراما و کۆمیدیا کاکە هادی دەکات.
بەڕێزان / خانەوادە و کەس وکار و هونەرمەدان و هاوڕێیانی هونەرمەندی کۆچ کردوو کاکە (#هادی مەحمود#).
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو و لە دڵا شیرینی گەلی کورد کاک هادی مەحمود ناسراوە بە (عەریف حەمە تاڵ) دڵ تەنگی کردم.
کاکە هادی ناسراو بە ( عەریف حەمەتاڵ ) کەسایەتییەکی دیار و خۆشەویستی ناو میللەتی کوردبوو، بەکارە هونەرییەکانی خۆشی و خەندەی خستبووە ناو دڵی بینەران.
مخابن کۆچکردنی کەلێنێکی گەورەی لە هونەری کوردیدا دروست کرد. لەم ماتەمەدا لە خوای خوای گەورە داواکارم ڕۆحی کاکە هادی بەبەهەشتی نەبڕاوە شادبێت و سەبوری و دڵ نەوایی بەخانەوادە و کەس و کار و هەموو هونەرمەندانی کوردستان ببەخشێت. [1]
إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ ڕَاجِعُونَ
د. جوان ئیحسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#30-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=