بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو کاک (#هادی مەحمود#)
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەند خۆشەویست و بەتوانا (هادی محمود) نیگەران و دڵگران بووم.
کاکە هادی ناسراو بە (عەریف حەمەتاڵ) ناوێکی درەوشاوە و هونەرمەندێکی خۆشەویستی جەماوەر بوو، لە هەر کارێکی هونەریدا ڕۆڵی ببینیایە زەردەخەنە و پێکەنینی بە ئامادەبووان دەبەخشی. لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە هادی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشتی بەرین بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=