ناونیشانی بابەت: بۆچی منداڵەکەم تەنیا شەوان کۆکەی ھەیە؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
کۆکەی شەوان ئەگەڕێتەوە بۆ چەند ھۆکارێک وەکوو ھەستیاری لوت ، ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت، ڕەبۆ، کۆکەی کەڵەشێر، شلی سوورێنچک و گەدە بەڵام ئێمە لێرەدا باسی ھۆکارێکی زۆر باو دەکەین ئەویش:
- ھەستیاری لوت و ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت.
لەشەواندا ناوپۆشی لوت زیاتر دەئاوسێت و دەردراویش زیاتر ئەبێت کە زۆر جار ئەگەڕێتەوە بۆ ناو قوڕگی بەوەش ناوپۆشی قوڕگ ئەوروژێت و ھەستیار ئەبێت بۆیە منداڵەکە کۆکەی زیاتر ئەبێت و تەنانەت جارواھەیە ئەڕشێتەوە.
- چارەسەر: پێویستە قەترە و سپرای بۆ لوتی منداڵەکە بەکاربھێنیت و خاوێنی بکەیتەوە پێش ئەوەی بخەوێت ، ھەندێ جار دەرمانی ھەستیاریشی پێویستە. ئەگەر چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو یان زیادی کرد سەردانی پزیشکی منداڵان بکە. [1]