ناونیشانی بابەت: چۆن سەماکردن لە جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت؟
ئامادەکردن: د. #دێژین فایەق سۆلەیی#
توێژینەوەکان سەلماندوویانە سەمای مامناوەند واتە جوڵەکانی زۆر بەھێز و ھیلاککەر نەبن ھاوکارە لە کەمبوونەوەی مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێنەوە.
سەماکاران ئەگەری مردنیان بەھۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی لەسەدا 46 کەمترە، بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە دەگمەن یان هەرگیز سەمایان نەکردووە. [1]