ناونیشانی بابەت: جگەرێکی نەخۆش بۆ دەبێتە ھۆی گیرانی بۆرییە خوێنەکان؟
ئامادەکردن: د. #دێژین فایەق سۆلەیی#
جگەر ئەندامی سەرەکی زیندەچالاکییە لە جەستەدا بەو واتایەی ھەموو ئەو پێکھاتانەی دەچێتە لەشەوە ھەر لە ماددە خۆراکییەکانەوە تا دەرمان و ژەھرەکان لە جگەردا کارلێک دەکەن و کۆنتڕۆڵی ڕۆڵ و مانەوەیان دەکرێت لە جەستەدا، لە گرنگترن پێکھاتەکانیش شەکر و چەورییەکانن.
جگەرێکی نەخۆش لە توانایدا نییە بڕی بەکارھێنان و پاشەکەوتکردنی چەورییە جیاوازەکان و شەکرە ڕێکبخات، وە بەھۆی کۆبوونەوەی ئەم چەوریانە لەسەر دیواری خوێنبەرەکان دەبێتە ھۆی تەسکبوونەوەی بۆرییە خوێنەکان و نەخۆشییە کوشندەکانی دڵ سەرھەڵدەدەن. [1]