ئاش بە دوعایان ناگەڕێ.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، دوعا: نزا یان پاڕانەوە لە هێزێکی خاوەن ئیرادەی سەروو خۆت کە کارێکت بۆ ئەنجامبدات، واتە: ئیش و کار بە هەوڵ و ماندووبوون دەکرێت و ئەنجام دەدات بەدەستەوە، بە نزا و پاڕانەوە ناکرێت. [1]