ئاش لە بناوانەوە خراپ نەبێت، چاککردنی ئاسانە.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، بناوان: مەبەست لەو جۆگە ئاوەیە کە لە سەرچاوەیەک یان چەمێکەوە بۆی ڕاکێشراوە، بنەمای جووڵە و هەڵسووڕانی ئاشەکەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتێک گەر لە بنچینەدا خراپ بێت، چاک ناکرێت. [1]