ئاگر لە ماڵی بەربێت، بۆسۆی لێنایەت.
بۆسۆ: مەبەست لە بۆنی کاڵا یان کەلووپەلی سووتاوە، کۆمەڵگەی چینایەتی مرۆڤەکانی بۆ هەژار و دەوڵەمەند دابەشکردووە، دەوڵەمەندەکان خاوەنی سامان و ماڵی دنیان، هەژارەکانیش هیچ. پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێکی هەژار دەوترێت کە هیچ کاڵا و کەلوپەلێکی کرانبەها لە ماڵیدا نەبێت. [1]