ئاو ڕژان ڕووناکییە.
ئاو ڕژان: لە کوردەواردا بۆ گەلێک مەبەست بەکاردێت، پێشوان پێیان وابووە کاتێک کەسێک گەشتێک ئەنجامبدات، ئەو کاتەی ماڵ بەجێدەهێڵێت ئاوی بەدوادا دەڕژن، لەبەر ئەوەی ئاو ڕووناکییە، کەسەکە بەرووناکی دەڕوات و بە ڕووناکی دەگەڕێتەوە واتە: لە گەشتەکەیدا گیانی پارێزراو دەبێت. یان ئاژاوەیەک بکەوێتە ناو خێزانێکەوە، ئاو دەڕژن، بەو واتایەی چاکەی بەدوادا بێت.[1]