ئاو کە پەنگی دایەوە، بۆخۆی ڕێ دەکاتەوە.
پەنگدانەوە: پەنگخواردنەوە، گیربوونی ماددەیەکی شل، لە جێگەیەکدا، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هێز و دەسەڵاتی گەل، گەر لە جێگەیەکدا زۆربێت، چی بوێت دەتوانێت بیکات و ئەنجامی بدات، بێ ئەوی لە هیچ هێزێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بترسێت.[1]