ئاو و ئاگر لە کەس نەبێ حازر.
ئاو: مەبەست لە لافاوە. واتە: لە هەر جێگەیەک لافاو هەستێت، زیانی ماددی و گیانی بەدواوە دەبێت، هەروەها ئاگریش گەر بکەوێتەوە، خەلەوخەرمان دەسووتێنێت و ماڵی خەڵکی وێران دەکان، بۆیە لە پەندەکەدا بە دوو شتی خراپ و وێرانکەر باس کراوە، بەنزای پیاوچاکان بێت کە تووشی کەس نەبێت. [1]