ئاو لە سەرچاوەی شلێونەبێت، زوو ڕوون دەبێتەوە.
سەرچاوە: لە کوردەواردا مەبەست لەو کانیانەیە کە دوازە مانگەی ساڵ ئاوی لەبەر دەڕوات و وشک نابێت. شلێو: لێڵ. واتە: هەموو کارێک یان هەر شتێک ئەگەر لە بنچ و بناوانیییەوە خراپ نەبێت، چارەسەرکردنی ئاسانە، بەڵام ئەگەر سەرچاوەی لێڵ و قوڕاوبوو، پاککردنەوەی گرانە. [1]