ئەشهەدوو بیللا، نیوەی ئیمانە.
لە کوردەواردا سوێندخواردن لەسەر بابەتێک کە پەیوەندی بە ئابڕوو یان مان و نەمانەوە هەبێ، شتێکی قوورس و گرانە، کەس ئامادەیی نییە کە بە درۆ سوێند بخوات، بۆیە ئەو کەسانەی بە درۆ سوێند بخۆن و لەسەریان ئاشکرابێت، تووشی لەکەداریی دەبن. لەگەڵ ئەوەدا کەسە ئیماندارەکان پێیان وایە هەر کەسێک سوێند بە خودا بە درۆ بخوات، نیوەی ئیمانەکەی لەدەست دەدات.[1]