ئەوەی دەکا دەزانێ، ئەوەی دەخوا چزوانێ.
چزاوانێ: چوزانێ. سامان و ماڵی دنیا بە ماندووبوون و ئارەق ڕشتن کۆدەکرێتەوە، ئەوەی بەو شێوەیە پەیدای کردبێت، بە ئاسانی بەهەدەری نادات. مەبەستی لە کەسێکە کە لە سامانی ماڵێک هەر دەخوات، نازانێت چۆن پەیداکراوە، چونکە خۆی ئارەقی تیانەرشتووە.[1]