ئەوەی سەهوو ناکا، هەر خوایە.
سەهوو: هەڵە یان لەبیرچوون (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) خوا: لە ئەفسانەگەلی ئایینەکاندا مەبەست لە هێزەکی گەورەی لە توانا بەدەرە کە هەموو دنیای لەژێردەستایە و بەڕێوەی دەبات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کەسێک لە ژیانیدا هەڵەدەکات، کەس بێ هەڵە نییە. [1]