ئەوەی چنگە موویەکی بەسەرەوە بێت، بە ژن حساب ناکرێت.
ژن کەسایەتییەکی دیاری ناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی کوردەوارە، شێواز و جۆری پەیوەندییەکان ڕێکدەخات وەک ژن خواستن، پەیوەندی خزمایەتی، ئەرکی ماڵ، منداڵ پەروەردەکردن و زۆر شتی تر، بۆیە لە کوردستان ئەوەی مووی بەسەرەوە بێت مەرج نییە ژن بێت، چونکە کورد دەڵێت: ژن هەیە و ژنۆکەش هەیە. [1]