ئەگەر ماڵت بوو، کەس ناپرسێت کوڕی کێیت.
بنەماڵە و هۆز و خێل بنەچە و ڕیشەی کەسەکان دیاریدەکەن، واتە: هەموو مرۆڤێک ڕەگ و بنەچەی بۆ ناو بنەماڵەیەک یان خێڵەک دەگەڕێتەوە، کەس بێ بنەچە نییە، بەڵام هەندێک کەس بنەچەکەی خراپە، لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا، هەوڵدەدات بیشارێتەوە، پەندەکە واتە: کەسی ساماندار، لەبەر سەروەتەکەی کەس لە بنەچە و ڕیشەی ناپرسێت.[1]