ناو: دڵشاد
نازناو: دڵشاد زاموا
ناوی باوک: عەزیز مارف واژەیی
ڕۆژی لەدایکبوون:
01-01-198201-01-1982
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
ژیاننامە
بڕۆفیسۆر دکتۆر دڵشاد عەزیز مارف (دڵشاد زاموا)
لە
2019 مامۆستایە لە بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی.
2017-2019 مامۆستای میوان بووە لە بەشی شوێنەوار زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی
2007 تا
2019 مامۆستای بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر.
2008-2007 مامۆستای میوان بوو لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە.
دکتۆرای لە بەشی ئاشوری ناسی زانکۆی لایدن لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە، لە تێزەکەیدا باسی لە کارلێکی شارستانی نێوان شارستانییەتی زاگرۆس و ئاشوری بە پشت بەستن بە تازەترین بەڵگە شوێنەوارییە دۆزراوەکان و دەقە مێخییەکان کردووە.
ماستەرنامەکەی لە بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە. لە ماستەرنامەکەیدا توێژینەوەی لەسەر 150 مۆری لولەیی بڵاونەکراوەی مۆزەخانەی سلێمانی کردووە.
بەشداربووە لە چەندین پڕۆژەی پشکنین و کاری مەیدانی شوێنەواری لە ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان.
هەروەها لە ساڵی
2005 ەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی شوێنەوارییە لە ناوچەی سیدەکان، برادۆست بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری شاری موساسیری کۆن، و بنکەستونی پەرستگەی خواوەند خالیدی دۆزییەوە لەگەڵ چەندین پەیکەری کیمیری و سکیتییەکان و ئەم دۆزینەوانەش بۆ زیاتر لە هەژدە زمان وەرگێڕدراون و لە گۆڤارە جیهانییەکانی وەک ناشناڵجێۆگرافیک و لایف سایەنسدا بڵاوکراونەتەوە.
-بەشداربووە لە چەندین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی و چالاکی شوینەواری لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا، تورکیا و کوردستانی باشوور.
-2007-2011 سەرنووسەری گۆڤاری سوبارتو بوو، گۆڤارێکی تایبەت بە شوێنەوار و کەلەپوورە.
[1]
فەیسبووکی: دکتۆر دڵشاد زاموا
ئیمەیڵی دکتۆر دڵشاد زاموا