بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری کاک حەیدەر فەیلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی و وەزیری پێشووتری گواستنەوەی حکومەتی هەرێم (حەیدەر فەیلی) م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک حەیدەر فەیلی تێکۆشەرێکی دیاری گەلەکەمان بوو، ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کردبوو، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبوو لە خزمەتکردن و هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان بوو، خوازیاربوو خزمەتی گەلەکەمان بکرێت، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە گەلەکەمان.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=