ئەگەر بە ڕیش بوایە، نێریی دەبوو بە سەردار.
ڕیش: لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتیدا هێمای پیاوبوونە، سەردار: مەبەست لە کەسی گەورە و دەسەڵاتدارە، لە کوردەواردا سەردار و بڕیاردەری بنەماڵە، کەسی دنیادیدە و دانایە، نەک کەسی بەتەمەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە گەورەیی بە ڕووکەش نییە بەڵکوو ناخ و ناوەرۆک گرنگە. [1]