ئەگەر بە کەفەڵی سپی نەگەڕێتەوە، بە دەسکە پوشیش ناگەرێتەوە.
کەفەڵ: مەبەست لە سمتی ئاژەڵی یەک سمە وەک مایین (فەرهەنگی خاڵ) دەسکە پووش وەک ئالیک دەدرێت بە وڵاخ، وڵاخی پێدەگیرێت یان ڕادەوەستێت، ئەسپێک بیەوێت لەگەڵ مایینێک جووت بێت، ئەوەندەی سمت و کەفەڵی بینی بەهیچ ڕاناوەستێت، پەندەکە واتە: گەر کەسێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بیەوێت تۆڵەیەک بکاتەوە، بەهێز و بەربەستی قایم نەگەڕێتەوە، بە قسەی ڕەق و کردەوەی ئاسایی ناگەڕێتەوە. [1]