ئەگەر تووڕەبووی ئاوی سارد بخۆرەوە.
مرۆڤ لەسەر ڕووداوێک یان بابەتێکی هەستیار کە ناتوانێت پێی ڕازیبێت، تووڕە دەبێت و سەری گەرم دەبێت، بۆ ئەوەی ئاستی تووڕەبوونەکەی کەم بکرێتەوە و سەرگەرمی زۆر نەمێنێت، لە کوردەواردا پێی دەوترێت: کەمێک ئاوی سارد بخۆرەوە و واز لەو تووندییە بهێنە. [1]