ئەگەر سەرکردەی شێران بزن بێت، هەر بە بزن حساب دەکرێت.
لە ئەفسانەگەلی کوردەواردا شێر پاشای دارستانە و خاوەنی هێز و دەسەڵاتە، هەروەها بزن ئاژەڵێکی ئاسایی دارستانە، ئەگەر بزن ببێتە پاشای دارستانیش لای هەمووان هەر بزنە و بۆ ئەو پێگەیە نابێت، واتە: هەر هێز و لەشکر و میللەتێک سەرکردەکانی چۆن بن، وا تەماشادەکرێن.[1]