ئەگەر سوار چووە ڕاوێ، تاژیی و توڵە دێنە سەما.
تاژیی: ئاژەڵێکی تیژڕەوە، تایبەتە بە ڕاو، لە مێژوویەکی دێریینەوە کورد ناسیویەتی و ڕاوی پێ ئەنجامداوە، توڵە: جۆرە سەگێکی ڕاوە، قەبارەی بچووکە و نێچیر لەکون دەردێنێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە گەر پیاوی گەورە بواربدات، دەستوپێوەندەکانی دنیا دەخۆن. [1]