ئەگەر شێخ بووایە، دەیانوت: کەرامەتی هەیە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانی زانا و دانا و دنیادیدە هەن، لە ئەنجامی گەڕان و وردبوونەوە لە ڕووداوەکانی ڕابردوو، لەوە تێدەگەن کە ئەو ڕووداوانەی لە ئێستادا ڕوو دەدەن ئەنجامی چییە، بۆیە ئەو پێشبینیانەی لەسەر ڕووداوەکان دەیڵێن بێگومان ڕاست دەردەچێت. بەلای کەسی نەزانەوە شۆک هێنەرە. [1]