ئەگەر خوا بەختت بداتێ، تەختیش هەر دەبێت.
بەخت: مەبەست لەوەیە کەسێک لە کارێکدا بە شارەزایی و لێهاتوویی خۆی، باشی بۆبێت و قازانج زۆر بکات، تەخت: مەبەست لە سامان و ماڵی دنیایە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کەسێک گەر ئیش و کار و کاروکەسابەتی باشبێت، دەبێتە خاوەنی سامان و ماڵی دنیا.[1]