ئەگەر خۆت نەخەیتە ناو بەفر و سەهۆڵ، پێیەکانت قەت سڕنابێت.
سڕبوون: تەزیین، کوردستان وڵاتێکی شاخاوییە و بەفر و بارانی زۆر لێدەبارێت، سرووشتی بەفریش ساردە، هەر کەسێک تێدا بمێنێتەوە، دەست و قاچی سڕ دەبێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک لە ژیانیدا خۆی کێشەوگرفت بۆ خۆی درووستنەکات، تووشی مەینەتی و دەردەسەریی نابێت. [1]