ئەگەر گرانم ناکەی، سووکم مەکە.
ئەگەر گرانم ناکەی، هەرزانیشم مەکە.
پێگەی کۆمەڵایەتی و ئابووری یان زانەکیی لە کۆمەڵگەدا بڕیار لەسەر ئاستی سەنگینی مرۆڤ دەدات، واتە: مرۆڤ لە چ پێگەیەکدا بێت، بەپێی ئەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت. پەندەکە واتە: کەسێک شایەنی ڕێزبێت بەڵام ڕێزی لێنەگیرێت، بەڵکوو بە چاوی سووک تەماشابکرێت.[1]