ئەگەر قسەی باش نازانی، قسەی خراپ مەکە.
لە کۆڕوکۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا، مرۆڤ بێدەنگ بێت باشە، نەک قسەی ناجۆر و نەشیاو دەرپەڕێنێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ بۆ دۆست و برادەری خۆی دەبێت قسەی چاک بکات، ئەگەر ئەوەی پێنەکرا، بێدەنگی ڕچاوبکات باشە، مرۆڤ دەکرێت زارچاک و گوفتار پاک بێت. [1]