ئەگەر نەبڕی چارە، خەنجەر دەبێتە گۆپاڵ.
خەنجەر: ئامێرێکی جەنگی کەلەپووری کوردییە، تیغێکی پانی نووک تیژی هەیە. گۆپاڵ: داردەستی ئەستوور یان قەددار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە ژیاندا مرۆڤ گەر بۆی نەهات و چارە ڕەش بوو، خەنجەری دەبان، وەک کوتەکێکی لێدێت و دەمەکەی تەنانەت خەیار و سەوزەش نابڕێت.[1]