ئەگەر هەر وا بێت، چ کوچکان ڕەش ناکات.
کوچک: ئاگردان (فەرهەنگی خاڵ) ئاگردان لە ماڵی کوردەواردا لەبەر ئەوەی بە دار گەرم دەکرێت، دووکەڵی ئاگرەکە تەواوی ئاگردانەکە ڕەش دەکات، پەندەکە مەبەستی لە جۆرە کەسێکە کە کاری بەد و ناڕەوا ئەنجامدەدەن، بەهۆیەوە ئارامیی لە ژیانیاندا نابینن.[1]