ئەمن دەکەم دەرۆزە، خەڵک دەکا قەپۆزە.
دەرۆزە: پارسەگی یان گەدایی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) قەپۆزە: واتە: پۆزلێدان یان کەشخەیی کردن و خۆنواندن بەڕووی کۆمەڵگەدا، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کەس لە ژیانیدا بێوەژنکۆشی دەکات و بە داماوی خەرجی پەیدادەکات، هەندێک کەسیش بەو پارەیە خۆیدەنوێنێ و پۆزلێدەدات.[1]